AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٣ ٠٨:٥٤

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

ئامانجی بایدن لە سەفەر بۆ ناوچەکە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە

ئامانجی بایدن لە سەفەر بۆ ناوچەکە  ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە لەسەر گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە قسەی کرد.

بەردەوام بوونی بەرخۆدان خەساری قورس لە گەڵاڵەی "ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ" دەدات

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: گەڵاڵەیەکی ئەمریکی بۆ زاڵ بوون بەسەر ناوچەکە لە ڕێگای هەوڵی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان هەبوو. بەردەوام بوونی بەرخۆدان و لوبنان و شکستی ئامانجەکانی شەڕی 33 ڕۆژە خەساری قورسی لە گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ دا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە سەفەری بایدن بۆ ناوچەکە وتی: شرۆڤە و گومانی زۆر لە ئەو بارەوە هەیە و زۆر کەس باسی لە ناتۆی عەرەبی یان ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووە. ئەمریکای ئەمڕۆ ئەمریکای ساڵی 2033 و 2006 نییە. من پێم وایە ئەوەی کە بایدنی کێشاوەتە ناوچەکە دوو شتە، یەک ڕازی کردنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردە کردنی زیاتری نەوت و گاز. دووهەمیان پابەندی بە ئاسایشی ئیسرائیل و داکۆکی لەسەر ئاسایی کردنەویە پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمە.

کاردانەوە بە هەڕەشەکانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە دژی لوبنان

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لەسەر هێرش بۆ سەر بەیرووت، سەیدا و سوور وتی: گانتز دەزانێت کە خۆی و ئیسرائیلییەکانی بە گاڵتە گرتووە و ئیسرائیلییەکان دەزانن کە ئەو قسە قسەیەکی پووچ و بێ بایەخە.

News ID 42777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha